Yusuf Özcan
09 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2020
پاريس - AA
وەزيرى رۆشنبيرى فەڕەنسا، فرانك رێستەر تووشى جۆرى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا (كۆڤيد-١٩) بووە.
بە گوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە وەزارەتى رۆشنبيرى فەڕەنسا بڵاوكراوەتەوە، ڤايرۆسى كۆرۆنا لە فرانك رێستەر دەستنيشانكراوە و لە ئێستادا بارى تەندروستى جێگيرە.
رێستەر، هەفتەى رابردوو ئامادەى كارەكانى ئەنجومەنى نيشتيمانى بووە.
شايەنى باسە، لە نێوان ئەو ١٩ كەسەى كە لە فەڕەنسا تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوونە پێنج پەرلەمانتار هەيە و هەموويان ئامادەى كۆبوونەوەى هەفتەى رابردووى ئەنجومەنى نيشتيمانى بوون.
بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتی تەندروستى فەڕەنسا، جێروم سەڵۆمۆن، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا، رايگەياند، ژمارەى ئەوانەى كە بە هۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناو گيانيان لەدەستداوە بۆ ٢٥ كەس بەرزبووەتەوە و ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەيشتووەتە ٤١٢ حاڵەت.