Hakan Mehmet Şahin
04 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
ئەدیرنە - AA
بەهۆی دەستڕێژی گوللـەی پۆلیسی سنووری یۆنانەوە، کۆچبەرێک کوژرا و پێنجی دیکە بریندار بوون.
پارێزگای ئەیدرنە لە روونکردنەوەیەکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ئەو کۆچبەرانەی دوای کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان روویان لە یۆنان کردووە، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەڕلەمانی تورکیا هاکان چاوشئۆغڵو و هەشت پەرلەمانتار سەردانی ئەو پارێزگایەیان کردوە.
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتوە کە کە کاتژمێر١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندەکەی پەرلەمان دەروازەی سنووری پازارکالەیان بەسەرکردووەتەوە و لەو کاتەدا هێزەکانی پۆلیسی سنووری یۆنان بە گازی فرمێسکڕێژ، گوللـەی پلاستیکی و گوللـەی راستەقینە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی دەیانویست لە دەروازەی پازارکالەی تورکیاوە بچنە دەروازەی کاستانیەسی یۆنان، بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە شەش کۆچبەر برینداربوون کە برینی سیانیان سەخت بووە و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لە روونکردنەوەکەی پارێزگای ئەدیرنەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەندامانی لیژنەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیا خۆیان لە نزیکەوە شایەتی رووداوەکان بوون و ئەو گازی فرمێسکڕێژەی پۆلیسی سنووری یۆنان بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران بەکاری هێناوە لە ساڵی ١٩٧٨ەوە بەرواری بەکارهێنانی بەسەرچووە، بەم شێوەیەش ژیانی کۆچبەرانیان خستووەتە مەترسییەوە و گەیشتووەتە ئاستێک کە بەکارهێنانی دەستڕێژی گوللـە کۆچبەران دەکاتە ئامانج. سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەدیرنە لەبارەی ئەو کۆچبەرانەی کوژراون و برینداربوون، لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.