Safvan Allahverdi
04 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2020
واشنتۆن- AA
له ئه‌مریكا له میانی سوپه‌ر تیوزدهیدا كه له ١٤ ویلایه‌ت هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كان ئه‌نجامدرا، تا ئێستا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی ڤێرجینیا، ئاڵاباما، ئۆكڵاهۆما، كارۆلاینای باكوور، ئاركنساس، مینیسۆتا، تێنێسی، ماساچوسیتیس جۆ بایدن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و بێرنی سانده‌رز كه به‌وه ناسراوه هاوسۆزی چه‌په‌كانه و له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه پشتگیری لێ ده‌كرێت توانیوویه‌تی له ڤێرمۆنت، كۆلۆرادۆ و یوتا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه نافه‌رمییانه‌ی كه ئاژانسی ئاسۆشیه‌یتد پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، له میانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سوپه‌ر تیوزدهی (سێشه‌ممه‌ی مه‌زن)دا جۆ بایدن توانیویه‌تی له كۆی ١١ ویلایه‌ت، كه تا ئێستا ئه‌نجامه‌كانیان راگه‌یه‌نراوه، له هه‌شت ویلایه‌تیان، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له كالیفۆرنیا و تێكساس به‌رده‌وامه و به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان ده‌كرێت. به هه‌مان شێوه له ویلایه‌تی مه‌ین كه سانده‌رز و بایدن ده‌نگه‌كانیان زۆر له یه‌كه‌وه نزیكه هێشتا سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ویلایه‌تی ئامێریكان ساموا، خاوه‌نكار، مایكڵ بلومبێرگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. به‌و شێوه‌یه‌ش بلومبێرگ تامی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كاندا چه‌شت.
هه‌ریه‌ك له ئێلیزابێس وارن و توڵسی گابارد، كه به‌ربژێرن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كاندیدی دیموكراته‌كان، له هیچ یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كان سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆیان تۆمارنه‌كردووه.