Sarmand Hameed
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس کرد.

ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە دیدارێکدا کە کۆنسوڵی یۆنان لە هەولێر، ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا.
باڵیۆزی یۆنان لە عێراق باسی لە رۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد وەک فاکتەرێکی گرنگ لە سەقامگیریی ناوچەکەدا.
لە لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا زەمینەیەکی باشتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکات.