Muhammet Kurşun
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2019
تاران - AA
وه‌زیری نه‌وتی ئێران، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی هێرشی فیزیكی و ئه‌لیكترۆنی بۆسه‌ر پیشه‌سازیی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، فه‌رمانی كردووه یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابن.
زه‌نگه‌نه له په‌یامێكیدا كه به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاگركوژێنه و ئاسایشه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆشداریی دا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر پیشه‌سازیی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی.
هاوكات زه‌نگه‌نه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پیشه‌سازیی نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی دارایی ئێرانه و بانگه‌وازی كرد كه یه‌كه په‌یوه‌ندیداركان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابن به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی فیزیكی و ئه‌لیكترۆنیی ئه‌مریكا و گوتی:
"جه‌نگی ئابووریی دوژمن. پیشه‌سازیی نه‌وت ده‌كاته ئامانج كه هێزی ئابووریی وڵاته‌كه‌مانه. له‌م دۆخه‌دا پێویسته ته‌واوی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و وێستگه‌كان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی فیزیكی و ئه‌لیكترۆنیدا له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابن. پێویسته هه‌موو رێوشوێنێكی ئه‌منی بۆ پاراستنی سه‌رمایه‌ی دامەزراوە نه‌وتییه‌كان بگیرێته‌به‌ر".