Hemın Othman Mohammed
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
ھاتای - AA
ژمارەی ئەو بریندارانەی لەنێو ئەو کەسانەدان کە لە رۆژھەڵاتی حەلەبەوە گواستراونەتەوە و رەوانەی ھاتای کراون، گەیشتووەتە ٢٨٩ کەس.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆژنامەوانی و راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ئەو بریندارانەی گواسترابوونەوە بۆ ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای حەلەب و لەوێوە گەیەندرابوونە ئیدلب، ئەوانەیان کە برینەکانیان سەخت بووە رەوانەی نەخۆشخانەکانی تورکیا کراون.
دوای گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە بەو ئەمبوڵانسانەی لە دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزو لە چاوەڕوانیدان بوون، ژمارەی ئەو بریندارانەی گەیەنراونەتە تورکیا گەیشتە ٢٨٩ کەس.
٤١ کەس لە بریندارەکان گانیان لەدەستداوە، ١٠٤یان رەوانەی دەرەوەی پارێزگاکە کراون و، ٤١ی دیکەیان پاش وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێھێشتووە.
ئەوەیش راگەیەنرا کە ١٢٧کەس لە بریندارەکان تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵیەوەیە.