Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
سینۆپ - AA
پاسێکی نەفەرھەڵگر لە شاری سینۆپی تورکیا کەوتە نێو کەندەڵانێکەوە و لەئەنجامدا سێ لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا و ٢٥ی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، پاسێکی نەفەرھەڵگر کە لە ئیستانبوڵەوە بەرەو سینۆپ بەڕێکەوتووە، لەنزیک گوندی باشەکینی سەربە شارۆچکەی سارای دوزو خۆی بە بەربەستی رێگاکەدا کێشاوە و دواتر کەوتووەتە نێو کەندەڵانێکەوە کە بەرزییەکەی ١٠ مەتر دەبێت.
دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی جەندرمە، فریاکەوتن و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
بەھۆی بەفربارینەوە تیمەکان بە سەختی توانییان بگەنە شوێنەکە.
بەپێی زانیارییە بەراییەکان، لەئەنجامی رووداوەکەدا سێ لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا و ٢٥ی دیکەش برینداربوون و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.