Mazın Asad
28 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2016
دیاربەکر - AA
جێگری سەرۆکی گشتی ھەدەپە ئایسەل توغلوک کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆزی تیرۆر لە لایەن نووسینگەی داواکاری گشتی دیاربەکر لە شاری ئەنقەرە دەستگیر کرابوو، بە فەرمانی دادگای ئیشکگری دیاربەکر دەستبەسەر کرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆزی پەکەکە/کەجەکە لە لایەن نووسینگەی داواکاری گشتی دیاربەکر، توغلوک و چوار گومانلێکراوی دیکە بە تۆمەتی "بەڕێوەبردنی رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" و "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" دەستگیر کران و پاشان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە کران.
دوای وەرگرتنی گوتەی توغلوک و چوار گومانلێکراوەکەی دیکە لە لایەن داواکاری گشتی، بە مەبەستی دەستبەسەرکردنیان رەوانەی دادگای ئێشکگری دیاربەکر کران.
دادگا بە تۆمەتی "بەڕێوەبردنی رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ توغلوک دەرکرد و لێپێچینەوە دەربارەی چوار گومانلێکراوەکەی دیکە درێژەی ھەیە.