Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە وەرگیراون، لەساڵی 2016دا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوونی پەیوەندیی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە لەو وڵاتە دەستبەسەرکراون، 3 هەزار و 359 کەسە و لەو ژمارەیەش هەزار و 313 کەسیان دەستگیرکراون.
لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا تا ئەمرۆ قەدەغەی هاتنە نێو تورکیا خراوەتە سەر 52 هەزار و 75 کەس لە 145 وڵاتی جیاوازەوە. هەر لەو چوارچێوەیەدا 4 هەزار و 19 کەس کە لە 98 وڵاتی جیاوازەوە هاتبوونە تورکیا، دیپۆرت کراونەتەوە.
لەساڵی 2016دا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوونی پەیوەندیی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە لەتورکیا دەستبەسەرکراون، 3 هەزار و 359 کەسە کە هەزار و 485 کەسیان بیانین و لەکۆی هەزار و 313 کەسیش کە لەلایەن داگاوە دەستگیرکراون 679یان بیانین.
لەنێوان ساڵانی 2011 تا 2016 7 هەزار و 15 کەس بەهۆی بوونی پەیوەندیی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە لە تورکیا دەستبەسەرکراون کە 2 هەزار و 712 کەسیان بیانین، لەو ژمارەیەش 2 هەزار و 304 کەسیان دەستگیرکراون کە 932یان بیانین.
- سووریا لەپلەی یەکەمدایە
لەنێو ئەو زانیارییانەدا کە لەوەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە وەرگیراون، ئەو 10 وڵاتە بوونیان هەیە کە زۆرترین هاووڵاتییان لەنێوان ساڵانی 2011-2016دا لە تورکیا دەستبەسەر یان دەستگیرکراون.
بەو پێیەش لەو ماوەیەدا 2 هەزار و 189 کەس دەستبەسەرکراون و لەو ژمارەیەش 771یان دەستگیرکراون، ئەو وڵاتانەش کە ئەو کەسانیان لێوە هاتووە بریتین لەهەریەک لە سووریا، رووسیا، عێراق، چین، تاجیکستان، ئازەربایجان، مەغریب، میسر، ئۆزبەکستان و تونس.
ژمارەی ئەو کەسانەی دەستبەسەر یان دەستگیرکراون بەپێی رەگەزیان بریتییە لە:
994 سووریی دەستبەسەرکراون و 365 کەسیان دەستگیرکراون.
328 رووسی دەستبەسەرکراون و 134 کەسیان دەستگیرکراون.
235 عێراقی دەستبەسەرکراون و 68 کەسیان دەستگیرکراون.
216 چینی دەستبەسەرکراون و 72 کەسیان دەستگیرکراون.
133 تاجیکستانی دەستبەسەرکراون و 47 کەسیان دەستگیرکراون.
82 ئازەربایجانی دەستبەسەرکراون و 31 کەسیان دەستگیرکراون.
61 مەغریبی دەستبەسەرکراون و 13 کەسیان دەستگیرکراون.
50 میسری دەستبەسەرکراون و 14 کەسیان دەستگیرکراون.
53 ئۆزبەکستانی دەستبەسەرکراون و 11 کەسیان دەستگیرکراون.
37 تونسی دەستبەسەرکراون و 16 کەسیان دەستگیرکراون.
لەپاڵ ئەم 10 وڵاتەدا هاووڵاتییانی وڵاتانی دیکەش هاتوونەتە تورکیا و کۆی گشتیی ژمارەیان بریتییە لە 2 هەزار و 712 کەس کە دەستبەسەرکراون و لەو ژمارەیەش 932یان دەستگیرکراون.