Ramal Mahmood
28 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی کولتووری و هونەری سەرۆکایەتی کۆماردا، گوتەیەکی پێشکەش کرد و، گوتی: "ئەگەر وڵاتێک لە رووی کولتووری و هونەرییەوە بەرەوپێش نەچووبێت لە راستیدا وڵاتیکی سەربەخۆ نییە، یاخود ناتوانێت بەردەوامی بە سەربەخۆبوونی خۆی بدات".
ھەروەھا گوتیشی: "ئێمە وەک وڵاتێک بەداخەوە ناچارین دان بەوە دا بنێین. تەنها نامانەوێت بەها نوێکانمان گرنگی پێ بدەین. بەڵکو دەبێت هەنگاوی پێویست بنێین لە پێناو بەها باڵاکانمان لەسەر ئاستی جیهان و ناساندن و گرنگی پێدانیان. ئێوە ئاستەنگ لەبەردەم گەشەسەندن و بڵاوبوونەوەی کولتوور، هونەر و زانستمان دادەنێین، نەک تەنها توانای سیاسیی، سەربازی و ئابووریمان. کولتوور و هونەر هەریەکێکیان ئەوەی دیکە تەواو دەکات و برەو بەیەکتر دەدەن. کاتێک بارگرژی و داڕوخان روو دەدات کاریگەری دەکاتە سەر هەردووکیان. ئێمە وەک تورکیا و گەلی تورکیا بەداخەوە بە شێوەیەکی دیاریکراو لەو لێقەوماوییەدا ژیاوین".