Yasemin Kalyoncuoğlu
29 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2025
ئەنقەرە - AA
دوای ڕزگار کردنی ئانادۆڵو لە داگیرکاری و، ڕاگەیاندنی کۆمار بە ڕێبەرایەتی غازی مستەفا کەمال ئەتاتورک لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣دا لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە، گوتەی "سەروەری بێ قەید و شەرت هی گەلە" بە ڕوونترین شێوە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا چەسپا.
مەشخەڵی سەربەخۆیی، کە دامەزرێنەری کۆماری تورکیا، غازی مستەفا کەمال ئەتاتورک لە ١٩ی ئایاری ١٩١٩دا لە سامسون دایگیرساند، بەهۆی خەباتی گەورەی گەلی تورکەوە هەرگیز نەکۆژاوەتەوە.
لە کاتێکدا دەوڵەتی نوێی تورک بە ڕێبەڕایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک ڕووی لە هاوچەرخبوون و دیموکراسیی کرد، لە ٢٩ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ئەو ڕۆژە وەک "جەژنی نەتەوەیی" یاد دەکرێتەوە.
مستەفا کەمال ئەتاتورک، لە کۆنگرەی ئەرزەڕومدا بە مەزهەر موفیت بەگ-ی گوت، "دوای سەرکەوتن شێوازی حکوومەت کۆماری دەبێت"، بەڵام لەبەر ئەوەی دەوروبەری نزیکی و کۆمەڵگا هێشتا بە سیستمی کۆماری ڕانەهاتبوون، ئەم بیرۆکەیەی وەک نهێنییەکی نەتەوەیی پاراست.
لەگەڵ کردنەوەی پەرلەمانی تورکیا لە ٢٣ی نیسانی ١٩٢٠دا، قۆناغێکی نوێ لە ژیانی گەلی تورک دەستیپێکرد. ئیدی دەرکەوت کە هیچ هێزێک لەسەرو پەرلەمانی تورکیاوە نییە کە لە نوێنەرانی گەل پێکهاتووە.