Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
28 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''ئەو رۆحەی کە جەنگی سەربەخۆییمانی بە سەرکەوتن گەیاند و گیانی بە بەری کۆمارەکەماندا کرد، هاوشێوەی ٩٤ ساڵ لەمەوبەر، ئەمڕۆش بە دانەچەماوی لەسەر پێی خۆی وەستاوە. ئەو بەرەنگارییە پڕشکۆیەی کە گەلەکەمان لەبەرامبەر ناپاکی ١٥ی تەمووزدا بە ٢٥٠ شەهید و بوونە غازی ٢ هەزار و ١٩٣ کەس ئەنجامیدا، گوزارشتە لەو رۆحە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی کۆمارەوە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا، پەیامێکی بڵاوکردەووە و پیرۆزبایی بەبۆنەی ٩٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا کردووە، کە بە ''خاڵێکی زۆر گرنگی وەرچەرخان لە مێژووی پڕشکۆی گەلی تورک‌دا'' لەقەڵەمیداوە.
ئەردۆغان پیرۆزبایی جەژنی کۆماریی لە ملیۆنەها هاووڵاتیی وڵاتەکەی لە تورکیا و دەرەوەی وڵات کردووە و رایگەیاندووە ''لە رێگەیەوە دەمەوێت داوای رەحمەت و لێخۆشبوو‌ن بۆ ئەو شەهیدە قارەمانانەمان بکەم کە ماوەی هەزار ساڵە، لەپێناو بەرگرییکردن لە خاکی ئازیزی نیشتماندا وەک خونچە گوڵێک خۆیان پێشکەشی خاک کردووە. سەرەتا بە گەورەیی یادی دامەزرێنەری کۆمارەکەمان، فەرماندەی سەرکەوتووی جەنگی رزگاریمان، موستەفا کەمال ئەتاتورک و دواتریش سەرجەم غازییەکان دەکەمەوە''.
راشیگەیاندووە ''گەلی تورک لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣دا جارێکی دیکە بە خوێن و گیان بە هەموو جیهانی راگەیاند کە رێگە نادرێت ئیرادەی کۆتبکرێت و هیچ کەس ناتوانێت دەستوەردان لە چارەنووسیدا بکات''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''گەلی تورک لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣دا جارێکی دیکە بە خوێن و گیان بە هەموو جیهانی راگەیاند کە رێگە نادرێت ئیرادەی کۆتبکرێت و هیچ کەس ناتوانێت دەستوەردان لە چارەنووسیدا بکات''.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌وانه‌ی بۆ تاڵانكردنی میراتی عوسمانی كه به پیاوی نه‌خۆش لهقهڵهمیاندابوو هاتنه ئانادۆڵو، دووچاری شكستێكی گه‌وره‌بوون به‌رامبه‌ر به‌ره‌نگاری، پێداگری و بوێره‌ی گه‌ل و، گوتی: "ئه‌و رۆحیه‌ته‌ی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنا و ژیانی به‌خشیه كۆماره‌كه‌مان، هه‌روه‌ك 94 ساڵ پێش ئێستا ئه‌مڕۆژ هه‌یه و سه‌ربه‌رزه. به‌رگری شكۆمه‌ندی باسی ئه‌و رۆحیه‌ته‌یه كه گه‌له‌كه‌مان دژ به ناپاكی 15ی تهمووز به 250 شه‌هید و دوو هه‌زار و 193 بریندار نیشانی‌دا. ئه‌و شه‌وه هه‌موو تاكه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به ژن و پیاو، گه‌نج و به ته‌مه‌نیه‌وه به‌رگریان له ئیراده، به‌ها و ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆماری كرد".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه شانازی ده‌كات به‌وه ئه‌ندامێكی گه‌لێكی وا قاره‌مان و نه‌جیبه كه كاراكته‌ری سه‌ربه‌خۆییه و، گوتی: "به ده‌ستووری (نابێت خۆ به‌سه‌ر گه‌لدا بسه‌پێنیت، به‌ڵكو خزمه‌تی بكه‌یت) و بێ هیچ جیاوازیه‌ك شه‌و و رۆژ كاردهكیهن بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌مان به باشترین شێوه. ئه‌و چاكسازیه مێژووییانه‌ی له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا له ته‌واوی بواره‌كاندا هه‌ر له دیموكراسیه‌وه تا ئازادی، بازرگانیه‌وه تا وه‌به‌رهێنان و، له ته‌ندروستیه‌وه تا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئه‌نجاممانداوه ئاشكراترینی سه‌لماندنی ئیراده‌مانه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مڕۆ ده‌رگای ئومێدی هه‌موو سته‌مدیده و به‌شخوراوان توركیایه. هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی بووینه‌ته ئامانجی رێكخراوه تیرۆریستییه خوێنڕێژه‌كان ئه‌وه‌یه. رێگه‌مان نه‌داوه و نایده‌ین كۆمه‌ڵه خه‌ڵك كوژه‌كانی وه‌ك داعش، په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه ده‌ستبه‌سه‌ر ئامانجهكهماندا بگرن. به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر رێگاكه‌مان له‌ژێر رۆشنایی ئامانجه‌كانی 2023مان".