Göksel Cüneyt İğde
19 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2021
سیواس – AA
نه‌وه‌ی دووه‌م و سێیه‌می خانه‌واده‌ی گول، به هاوكاری ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وامه له به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوینی ئۆرگانی كه نزیكه‌ی ٨٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له گوندی چهڤیرمه سەربە قه‌زای ئوڵاش له پارێزگای سیواس ده‌ستیان پێكردووه كه گونده‌كه هه‌زار و ٧٥٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه.
یه‌كه‌م كه‌سی نێو ئه‌و خانه‌واده‌یه سوڵتان گول له چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی به هه‌نگه‌وانی كردووه و خاڵه گرنگه‌كانی ئه‌م پیشه‌یشی فێری حه‌سه‌ن-ی نه‌وه‌ی كردووه.
حه‌سه‌ن گول كه ئه‌م كاره‌ی له نه‌نكییه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ١٥ ساڵه هاوكاری له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن و توانیوویانه ژماره‌ی پووره هه‌نگه‌كانیان له ٢٠ه‌وه بگه‌یه‌ننه ١٣٠ پووره هه‌نگ و بڕوانامه‌ی هه‌نگوینی ئۆرگانیی قه‌فقاز به‌ده‌ست بهێنن.
حه‌سه‌ن گول جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌نگوینێك كه بۆ خۆیان نه‌یخۆن به كه‌سی نافرۆشن و گوتی: "كاتێك خه‌ڵكانێك له ناوچه‌كه‌دا به دوای هه‌نگوینی بێشهكردا ده‌گه‌ڕێن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناونیشانی ئێمه‌یان پێ ده‌ده‌ن".