Ömer Yıldız
19 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2021
ئادانا – AA
ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ئادانا ده‌ستگیر كران.
تیمه‌كانی دژه تیرۆری ئاسایشی ئادانا له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا به پشتیوانی پۆلیسی هێزی تایبه‌ت هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ناونیشانی شه‌ش كه‌س كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرێت به ناوی داعشه‌وه چالاكییان ئه‌نجام داوه.
تیمه‌كه ده‌رگای ماڵی تۆمه‌تبارانی شكاند و ماڵه‌كانیانی پشكنی و ژماره‌یه‌ك له پۆلیسه‌كانیش به چه‌كه‌وه له سه‌ر كۆڵانه‌كان له ئاماده‌باشیدابوون.
ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیر كران دوای پشكنینی ته‌ندروستیی بۆیان له یه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش كران.