Mümin Altaş
19 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2021
ئه‌ردۆغان – AA
سەرکۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "لە سایەی ئاسایش و سەقامگیری ١٩ ساڵی رابردوودا، وڵاتەکەمان توانیویەتی وزەی خۆی بە باشترین شێوە بەکار بهێنێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی ناساندنی TRT Spor Yıldız و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی گه‌نج له رێوڕه‌سمی ١٩ی ئایار یادكردنه‌وه‌ی ئه‌تاتورك له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌شته‌په گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه لە سایەی ئاسایش و سەقامگیری ١٩ ساڵی رابردوودا، توركیا توانیویەتی وزەی خۆی بە باشترین شێوە بەکار بهێنێت و گوتی: "ئەگەر ئەمڕۆ لەسەر خاکی خۆمان ئەو ئەرکەی کە مێژوو بە ئێمەی سپاردووە بەجێ نەهێنین، ئەوا سبەی لێی بەرپرس دەبین".
سەرکۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه کاتژمێر ١٩:١٩ خولەکی ئەمشەو هه‌موویان به یه‌كه‌وه له هه‌ر كوێیه‌كی توركیا بن سروودی نیشتمانیی توركیا دەڵێینەوە و گوتی: "رووبەڕووی هەموو ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانە دەبینەوە کە وڵاتەکەمانی کردووەتە ئامانج، هەروەها بەرەنگاری هەموو ئەوانەش دەبینەوە کە ناوچەکەمانیان گڕ تێبەرداوە و خوێنی لێ دەڕژێنن".