Muhammet Ali Kemal
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2016
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''نه‌وه‌کانی داهاتوو به سڤیل، پۆلیس و سه‌ربازه‌وه، قاره‌مانه‌کانی به‌ره‌نگاریی له‌پێناو دیموکراسیدا رۆژی 15ی تهمووز هه‌رگیز له‌یاد ناکه‌ن، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌یشتان پێ رابگه‌یه‌نم که به‌رواری 15 ته‌مووزمان وه‌ک رۆژی یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیده‌کانمان راگه‌یاندووه. گه‌لی تورکیا جارێکی دیکه ئه‌وه‌یان سه‌لمانده‌وه که گه‌لێکن مێژوو درووست ده‌که‌ن و ده‌ینووسنه‌وه''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییدا له کۆشكی سه‌رۆکایه‌تی، رایگه‌یاند ''تورکیا به هه‌ر 81 پارێزگاکه‌ی و 79 ملیۆن دانیشتوانه‌که‌یه‌وه، به‌ره‌نگاریی دژی هه‌وڵی کوده‌تاکه‌ی رۆژی 15ی تهمووز، که ناپاکانهترین، ره‌وشت نزمانهترین هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تای سه‌ربازیی بوو، به‌ره‌نگاریی به خۆڕاگرییه‌وه درێژه پێده‌دات''. دواتر گوتی:
''له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا که به‌ڕێی ده‌که‌ین، به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌واڵه درۆیانه‌وه که بڵاوده‌کرێته‌وه، ئه‌و چه‌واشه‌کارییانه‌ی ده‌کرێت، هه‌وڵی به‌لارێدابردنی هاووڵاتییانمان ده‌درێت. داوا له هه‌موو هاووڵاتییانمان ده‌که‌م هیچ به‌هایه‌ک بۆ ئه‌م هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕییانه دانه‌نێن و پارێزگاریی له پشتیوانیی به‌هێزیان له ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ته‌که‌ی خۆیان بکه‌ن. گه‌له‌که‌مان به‌هۆی سه‌رکۆمار، حکوومه‌ت، سوپا، وه‌زیره‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان، پارێزگاکان، شاره‌وانییه‌کان و له‌هه‌مووشی گرنگتر به‌هۆی گه‌له‌که‌یه‌وه، به‌پته‌وی ماوه‌ته‌وه و به‌پێوه‌یه. حکوومه‌ته‌که‌مان، له‌ئه‌نجامی هه‌وڵ و تێکۆشانی باڵای هێزه ئه‌منییه‌کانمان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو بستێکی خاکی نیشتمان و هه‌موو دامه‌زراوه‌کاندا هه‌یه''.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''پاککردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی له دامه‌زراوه‌کانماندا به‌هه‌موو خێراییهکییهوه به‌رده‌وامه'' و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری راگه‌یاندنی باری نائاساییدا و ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان تاوتوێ کرا، به‌و شێوه‌یه‌ش پرۆسه‌ی راگه‌یاندنی باری نائاسایی کۆتایی هات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی که تورکیا وڵاتی یاسایه و رایگه‌یاند ''ئه‌و رێوشوێنانه‌ش که له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی کوده‌تادا گیراونه‌ته به‌ر، له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن له دیموکراسی، ده‌وڵه‌تی یاسا، ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کاندایه، بڕیاره‌کانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بن''.
سه‌رکۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا که ئه‌نجامدراون تاوه‌کو ئێواره 10 هه‌زار و 410 که‌س ده‌ستبه‌سه‌رکراون و چوار هه‌زار و 60 که‌سیش ده‌ستگیرکراون، حکوومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌کانیش به‌هه‌موو خۆڕاگری و سه‌رکه‌وتنێکه‌وه به‌رده‌وامن له کاره‌کانیان.
- ''داوای که‌مێک زیاتر ئارامیی و قوربانیدان له گه‌له‌که‌م ده‌که‌م''
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''داوا له گه‌له قاره‌مانه‌که‌م که به‌هۆی زانایی و ئازایهتییانهوه، توانییان هه‌وڵی کوده‌تا سه‌ربازییه‌که تێکبشکێنن، ده‌که‌م، تا ئه‌و کاته‌ی که وڵاته‌که‌مان به ته‌واوه‌تی له‌م قۆناغه پڕ کێشه‌یه رزگاری ده‌بێت، درێژه به ئێشک گرتن بۆ دیموکراسی له گۆڕه‌پانه‌کاندا بده‌ن''.