Sangar Hamad Azeez
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2016
ئەنقەرە
جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆ بایدن بە تەلەفۆن پەیوەندی بەسەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کرد و هەردوولا باسیان لە چۆنێتی رادەستکردنەی سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن کرد.
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ناو سەرۆکایەتی وەزیران، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بە تەلەفۆن پەیوەندی بەسەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کردووە.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا، بایدن بە توندی ئیدانەی کودەتا سەربازییەکەی تورکیای کرد، هاوکات ستایشی رۆڵی حکوومەتی تورکیای کرد لە بەرنگاربوونەوەی بارودۆخەکەدا.
بایدن وێڕای جەختکردنەوە لە پاڵپشتیکردنی وڵاتەکەی بۆ تورکیا ئەوەیشی راگەیاند کە ئەمریکا هاوکاری تورکیا دەکات بۆئەوەی گولەن لە دادگایەکی بێ لایەن و سەربەخۆدا دادگایی بکرێت.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا، یڵدرم ئەوەی وەبیر هێنایەوە کە بەهۆی کودەتاکەوە ٢٤٦ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و هەزارو ٥٣٦ کەسی دیکەش بریندار بوون و گوتی: "بە پشت بەستن بە پەیوەندی ستراتیجی تورکیا و ئەمریکا، ماوەیەکی زۆرە کە هۆشداریمان داوەتە ئەمریکا لەبارەی فەتحوڵڵا گولەن و رێکخراوەکەی، سەبارەت بە تێوەگڵانیان لە کودەتا سەربازییەکەی ١٥ی تەمووزی تورکیا و بەڵگەی پێویستمان ئامادە کردووە کە پێشکەشی ئەمریکا دەکەین و چاوەڕوان دەکەین ئەمریکاش وەک هاوپەیمانێک گولەن رادەست بکاتەوە".