Coşkun Ergül
17 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند "له 15ی ته‌مووزی 2016ه‌وه تا ئێستا له توركیا 159 هه‌زار و 506 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له‌و ژماره‌یه 47 هه‌زار و 523یان به‌ندكراون. سۆیڵو راشیگه‌یاند له میانی ئه‌مساڵدا، دوو هه‌زار و 140 تیرۆریست كراونه‌ته ئامانج. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو، 633 كه‌س په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌وه كردووه، له‌مساڵدا ته‌نها 117 كه‌س چوونه‌ته نێو ریزه‌كانیانه‌وه.
له میانی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌ماندا سه‌باره‌ت به به‌شه بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو به ناوی حكوومه‌ته‌وه دوا و به هه‌شت جانتا دۆسیه و لاپتۆپێكهوه چووه سه‌ر سەکۆ.
وه‌زیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو كاردانه‌وه‌ی دژ بە بانگه‌شه‌كانی په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په نیشان دا و گوتی: "ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی بكه‌م، چۆن له ساڵی 2017دا، دوو هه‌زار و 140 تیرۆریست كراونه‌ته ئامانج، چۆن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ناو حه‌شارگه‌ی به‌رزایی دوو هه‌زار و 500 مه‌تر و سێ هه‌زار مه‌تر كه ده‌ڵێن ناتوانرێت هێزه ئه‌منییه‌كان بچنه ناوی، له‌ناوبراون و ته‌قێنراونه‌ته‌وه".
سولەیمان سۆیڵو گوتی: "ده‌مه‌وێت باسی ئه‌وه بكه‌م، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو، 633 كه‌س په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌وه كردووه، له‌مساڵدا ته‌نها 117 كه‌س چوونه‌ته نێو ریزه‌كانیانه‌وه. ئه‌مه نزمترین ئاسته له 30 ساڵی رابردوودا. ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م كه هه‌ستی سه‌ربازانمان چۆنه له‌كاتێكدا ئاڵای مانگ و ئه‌ستێره‌یان له‌ودیو شرنەخ و شه‌مزینان و زهرتهپهوه كه خاكی ئێمه نییه چه‌قاندووه چۆنه".
ناوبراو راشیگه‌یاند کە له 15ی ته‌مووزی 2016ه‌وه تا ئێستا له توركیا 159 هه‌زار و 506 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له‌و ژماره‌یه 47 هه‌زار و 523یان به‌ندكراون.