Mazın Asad
16 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
یەلۆڤا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان(لەبارەی قودس) چی پێویست بێت دەکەین. ئەگەر نایکەن، ئەوا لە نێو یاسا فشار دەکەینە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست".
ئەردۆغان لەمیانی گوتارێکی لە ھۆڵێکی وەرزشی شاری یەلۆڤا، گوتارێکی پێشکەش بە ھاووڵاتیان کرد.
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی قودس، رایگەیاند: "نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان(لەبارەی قودس) چی پێویست بێت دەکەین. ئەگەر نایکەن، ئەوا لە نێو یاسا فشار دەکەینە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست".
ئەردۆغان گوتیشی: "ھەروەک چۆن دوێنێ لە بۆسنا لای براکانمان بووین، ھەروەک دوێنێ چۆن پشتیوانیمان لە براکانمان لە قەفقاسیا کرد و ھەروەک چۆن دوێنێ لە ھەر شوێنی جیھان براکانمان بە تەنھا جێ نەھێشت، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەھێزتر و بە پێداگری ئەمە دەکەین. ھەرگیز لەم ھەڵوێستە بە شکۆیە واز ناھێنین کە سپاردەی باوباپیرانمانە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەروەھا رایگەیاند: "لەبەر ئەوەی ئیسرائیل نایەوێ، ناتوانین لە بەرگریکردنی مافی فەڵەستین لە قودس واز بھێنین. لەبەر ئەوەی ئەمریکا حیسابی دیکەی ھەیە، رێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی تیرۆر لە سووریا نادەین. ناتوانین وەک بینەر تەماشای دابەشکردنی عێراق بکەین لەسەر بنەمای مەزھەبی و نەژادەوە. ھەرگیز وەک بینەر بێدەنگ نابین بەرامبەر بە ھەڵوێستە نەخوازراوەکانی یەکێتی ئەورووپا، ناتۆ و ھێزەکانی دیکە بەرامبەر بە وڵات و گەلەکەمان".
ئەردۆغان سەبارەت بە دەنگۆکانی کڵچدارئۆغڵو، گوتی: "ئاوا بە راوەشاندنی ژمارەیەک پەڕی ساختە ناتوانی تەیب ئەردۆغان و خانەوادەکەی لەکەدار بکەی، لەبەردەم دادگا لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت".
لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لەو ھاووڵاتیی و برایانە دەپرسم کە لەنێو ئەم پێکھاتەیە (فەتۆ)دان، کە خوارەوەی خواپەرستی، ناوەڕاستەکەی بازرگانی و سەرەوەی ناپاکییە، ئایا ھێشتا ناتانەوێت لەم رێگایە پاشگەزببنەوە؟ تەماشا بکەن بەڕوونی پێتان دەڵێم، ئەگەر بەزەییتان پێیاندا بێتەوە، دەکەونە دۆخێک بەزەییان پێتدا بێتەوە. لەئێستادا ھەزاران کەس لەژوورەوەن. ھەندێک دێنە رێمان و دەلێن ناڕەوایی و ئەمە و ئەوەیە. راستە دەکرێت ئەوەش روویدابێت، بەڵام ئێمە ھەمیشە دووبارە دەیڵێینەوە، ئەگەر ناڕەواییەک ھەبێت، دادگا دووبارە دادگاییان دەکات و ئازادیان دەکات. بەڵام ئەوەش دەڵێم، ئەگەر ئێمە شەوی ١٥ی تەمووز چاری ئەم ناپاک و بێڕەوشتانەمان نەکردبایە، ئێستا ئەم برایەتان لەبەردەمتاندا نەدەبوو."