Sangar Hamad Azeez,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
ئارتڤین - AA
بریکاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "ئه‌و باڵیۆزهمان كه له قودس نیشته‌جێیه، باڵیۆزی ئێمه‌یه له فه‌ڵه‌ستین. جگه له‌ئێمه هیچ وڵاتێك نییه له‌سه‌ر ئاستی باڵیۆز له فه‌ڵه‌ستین نوێنه‌ری هه‌بێت. بابه‌ته‌كه هێنده روونه. ئیسرائیل ئه‌مه‌ی قبوڵبێت یان نا، ئه‌مە راستییه و بڕیاری ئێمه ناگۆڕێت".
له‌میانه‌ی وتارێكیدا كه له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی ئارتڤینی ئاك پارتیدا پێشكه‌شیكرد، یڵدرم گوتی، "با هیچكه‌سێك به‌بێ حسابكردنی توركیا هه‌ڵنه‌سێت به ئه‌ندامدانی پلان و پڕۆژه له‌م ناوچه‌یه‌دا. هیچ كه‌س ناتوانێت له‌ناوچه‌كه‌ماندا به‌ئاره‌زووی خۆی كاربكات. هیچ كه‌س بۆی نییه سه‌ربازی جیهانی ئیسلامی كه دوو ملیاره، به‌و تێگه‌یشتنه‌وه كاربكات هه‌رچیی ئه‌نجامدا كه‌س رێگریی نه‌كات. له‌هه‌موو پلاتفۆرمه جیهانییه‌كاندا خاوه‌ندارێتیمان له فه‌له‌ستین و قودس كردووه. له‌مه‌ودواش به‌رده‌وامده‌بین له خاوه‌ندارێتیكردنی".
یڵدرم گوتی، "ئێستا نوێنەرایەتییەکەمان وەک کۆنسوڵخانەی قودس، لە راستیدا وەک باڵیۆزخانە لە ژێر چاودێری دەوڵەتی فەڵەستیندا کارەکانی رادەپەڕێنێت".