Yunus Keleş
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
هه‌ولێر - AA
به بۆنه‌ی "١٥ی تهمووز، رۆژی دیموكراسیی و یه‌كێتیی نیشتمانیی"، رێوڕەسمێکی یاده‌وه‌ری و پێشانگایه‌كی وێنه‌ی له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر سازكرا.
رێوڕه‌سمه‌كه كه به وه‌ستانی رێز بۆ شه‌هیده‌كان و خوێندنی مارشی سه‌ربه‌خۆیی توركیا ده‌ستیپێكرد، تیایدا هه‌ریه‌ك له كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئایدن مه‌عروف و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، مونا قەهوهچی و به‌رپرسانی هێڵی ئاسمانی توركی و مانگی سووری توركی له ناوچه‌كه و كه‌سانی دیكه به‌شداربوون.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر، هاکان كاراچای گوتارێكی سه‌باره‌ت به ''١٥ی تهمووز، رۆژی دیموكراسیی و یه‌كێتیی نیشتمانیی'' پێشكه‌ش كرد و، زانیاری سه‌باره‌ت به خه‌باته‌كانی توركیا دژ به رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی و په‌كه‌كه خسته‌ڕوو.

كاراچای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی ته‌مووزی به گه‌وره‌ترین په‌لاماری تیرۆریستیی ناوبرد كه تا ئێستا كرابێته سه‌ر توركیا و، رایگه‌یاند: ''هاوشێوه‌ی ئه‌و دڕندانه‌یه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه نیشانی‌دا و ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی كردی له مێژووماندا رووینه‌داوه. تانك به‌سه‌ر خه‌ڵكی مهدهنیددا برا، له ئاسمانه‌وه بۆمبیان به‌سه‌ردا بارێندرا و له هێلیكۆپته‌ره‌وه ته‌قه‌یان لێكرا. ئه‌و شه‌وه ٢٥١ هاووڵاتیمان شه‌هید بوون، زیاتر له دوو هه‌زار هاووڵاتیمان برینداربوون''.
كاراچای باسی له‌وه كرد كه توركیا هه‌م له‌ناوخۆی وڵات هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر رووبه‌ڕووی فه‌تۆ بووه‌وه و، رایگه‌یاند: ''فه‌تۆ كه له ناوخۆی وڵات به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت، ده‌بینرێت كه به تاكتیكێكی دیكه تاویداوه به چالاكییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. له‌به‌رئه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گرنگتره''.
دوای گوتاره‌كه كورته فیلمێكی سینه‌مایی نمایش كرا كه باسی له هه‌وڵی كوده‌تا ناپاكه‌كه‌ی ١٥ی تهمووز ده‌كرد، پاشان میوانه‌كان به نێو پێشانگای وێنه‌ی ١٥ی ته‌مووزدا گه‌ڕان.
دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، رێوڕه‌سمه‌كه كۆتاییهات.