Adel Bin Ibrahim Bin Elha Elthabti,Ali Semerci
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
تونس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی تونس، ئیلیاس فەخفاخ، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، قه‌یس سه‌عید كرد.
له‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی تونس-دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه سهركۆمار، قەیس سه‌عید له كۆشكی قرتاج پێشوازی كردووه له سه‌رۆكوه‌زیران، ئیلیاس فەخفاخ و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه، راشید غه‌نوشی و سكرتێری گشتیی كۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی گشتیی تونس، نوره‌ددین تهبوبی.
به پێی هه‌واڵه‌كان له‌میانی گفتوگۆكاندا سه‌رۆكوه‌زیران، ئیلیاس فەخفاخ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سهركۆمار، قەیس سه‌عید كردووه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تونس هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی ناوخۆی تونس‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه سهركۆمار سه‌عید داوای له سه‌رۆكوه‌زیران فەخفاخ كردووه ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی رووبه‌ڕووی ئیلیاس فەخفاخ كرایه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی شورای بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه كه گه‌وره هاوبه‌شی هاوپه‌یمانییه، بڕیاریدا متمانه له حكوومه‌ت وه‌ربگرێته‌وه.
هاوكات ١٠٥ په‌رله‌مانتار له پارته جیاواز و سه‌ربه‌خۆكان به نامه‌یه‌ك داوایانكرد متمانه له حكوومه‌ته‌كه‌ی فەخفاخ بسه‌ندرێته‌وه.
ئیلیاس فەخفاخ، له ٢٧ی شوباته‌وه تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حكوومه‌تی هاوپه‌یمانییه ده‌كات كه له لایه‌ن كوتله‌كانی نه‌هزه، ته‌وژمی دیموكراتی، بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل، بژی تونس و چاكسازی نه‌ته‌وه‌یی-ه‌وه پێكهێنراوه.
به پێی ده‌ستووری تونس، بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ت پێویسته له كۆی ٢١٧ په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ١٠٩ په‌رله‌مانتاریان ده‌نگ به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه بده‌ن.