14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
هاوپەیمانی نەسر لە عێراق بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە گرنگە رێز لە مافی خۆپیشاندان و ئازادی رادەبڕین بگیرێت، گوێیش لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران بگیرێت و رێگەیش نەدرێت رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا رووبدات.
نووسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانی نەسر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە "لە كاتێكدا هاوپەیمانی نەسر جەخت لەسەر گرنگی بەدیهێنانی دادپەروەریی كۆمەڵایەتیی، ئەنجامدانی چاكسازیی و پاراستنیی سیستەم و یاسا دەكاتەوە، هەروەها داوا لە حكوومەت دەكات داپەروەرییەكی گشتگیر پەیڕەو بكات و هیچ جیاوازی نەكات، جگە لەوەیش راستگۆ و جیددی بێت لە ئەنجامدانی چاكسازیی و تەنها بۆ پرۆپاگەندەی راگەیاندن نەبێت".
لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە حكوومەتی عێراق كراوە كە گرنگی بە جێبەجێكردنی ئەركەكانی قۆناغی راگوزەر بدات كە رەوایەتی بەم حكوومەتە داوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت چەند رۆژێك لەمەوبەر لە ژمارەیەك شارو شارۆچكەی باشووری عێراق خۆپیشاندان دژبە خراپبوونی رەوشی كارەبا و دواكەوتنی مووچە ئەنجامدرابوو.