عه‌بادی بۆ كازمی: "په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بكه‌وه"
Baghdad
به‌غدا – AA
هاوپه‌یمانی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بكرێنه‌وه.
له كاتێكدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له هه‌ولێره، هاوپه‌یمانی نه‌سر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
هاوپه‌یمانی نه‌سر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا به ئاماژه دان به‌وه‌ی كه ئه‌وان داوا له كازمی ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی جددی ئاسایی بكاته‌وه، نووسیوویه‌تی "پێویسته ئه‌مه وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات به ره‌چاوكردنی ده‌ستوور و یاساكان بونیاد بندرێته‌وه".
حكوومه‌تی فیدرال داوا ده‌كات كه كێشه‌كانی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم، ده‌روازه گومرکی و سنوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستەیش دامه‌زراوه‌كانی چاودێری حكوومه‌تی فیدرال به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه بێنه هه‌رێمی كوردستان.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له قه‌یرانێكی داراییدایە داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو نادات به حكوومه‌تی فیدرال، به‌غداش كه به‌هۆی ناكۆكییه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ماوه ماوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌رێم نانێرێت، داوا ده‌كات داهاتی نه‌وت و ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن