Enes Kaplan
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێگای په‌یامێكی ڤیدیۆیییه‌وه یادی قاره‌مانانی ١٥ی ته‌مووزی به‌رز راگرت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كرده‌وه، ده‌ڵێت "به سوپاس و ستایشه‌وه یادی ته‌واوی ئه‌و قاره‌مانانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه به گیانی خۆیان له ١٥ی ته‌مووزدا په‌ندیان به‌و ناپاكانه دا كه هه‌وڵیان ده‌دا وڵاته‌كه‌مان به چۆكدا بێنن. ئاڵامان ناكه‌وێت و بانگمان ناوه‌ستێت!".
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیادا كه گرته‌ی ئه‌نیمه‌یشن لەخۆدەگرێت هاتووه "سه‌ربازه‌كانمان كه له پێناو پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمان سنگی خۆیان دایه به‌ر گولـله، نه‌مرن. گه‌لێك دابه‌ش نابێت كه ١٥ی تهمووز له شوێنێك كه دوو كیشوه‌ر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه به‌ناو گولـله‌ی ناپاكاندا نه‌ترسانه رێگه‌یان ده‌بڕی. ئه‌و گه‌له نابه‌زێت كه بەهای پێشخستنی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی تا وزه و ته‌ندروستی ده‌زانێت و هه‌وڵی بۆ ده‌دات".