Ömer Yasin Ergin,Aziz Aslan
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
دیاربەکر - AA
بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لەو دیو سنوور لە دیاربەکرەوە ٢٥٦ مەهمەتچی (سەربازی سوپای تورکیا) بەرەو شارۆچکەی سەرێ کانی باکووری سووریا بەڕێکران کە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی کۆنترۆڵکراوە.
رێوڕەسمی بەڕێکردنەکە لە فەرماندەیی فەوجی کۆماندۆی جەندرمەی سیلڤان بەڕێوەچوو.
فەرماندەیی فەوجی کۆماندۆی جەندرمەی سیلڤان، کۆلۆنێل فاتیح یڵماز لە رێوڕەسمەکەدا، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە نزای گەل هەمیشە لەگەڵ مەهمەتچیدا بووە.
کۆلۆنێل فاتیح یڵماز راشیگەیاند ''بۆ لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆر لەسەر وڵاتەکەمان، پاراستنی مافی بەشخوراوانی جوگرافیاکەمان، بەجێگەیاندنی ئەرکەکان بۆ لەناوبردنی مەترسییەکانی بەرامبەر مانەوەی کۆماری تورکیا لە سووریا و سەرێ کانی ئەرکدارکراون. بەو هێزەی لە مێژووی شکۆمەندیمان وەرمانگرتووە، بە خۆشەویستیی، متمانە و نزای گەلە ئازیزەکەمان بەڕێتان دەکەین بۆ ئەو ئەرکە. باوەڕی تەواومان هەیە کە ئێوەش وەک کارمەندانی پێشوو کە پێشتر ئەم ئەرکەیان گرتووەتە ئەستۆ بە سەرکەوتوویی ئەرکەکەتان بەجێدەگەیەنن''.
