Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ كه هه‌ستان به ئه‌نجامدانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز ده‌ڵێت، "زیاتر له كه‌سانێك ده‌چن كه پاره‌ی رێكخراوه تاوانكاره‌كان سپی دەكه‌نه‌وه تا بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئایینی. ره‌نگه له به‌شێكی بانگه‌شه‌كانی سه‌باره‌ت گوله‌ندا حه‌قیان پێ بدرێت".
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاسۆشیهیتید پرێس، به‌رپرسێكی باڵا كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، حكوومه‌تی توركیا به‌ڵگه‌ی پێویست و باوه‌ڕپێكراوی هه‌یه له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كان دژی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.
به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه وه‌قف و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی فه‌تۆ جێگای گومانن و ده‌ڵێت، "زیاتر له كه‌سانێك ده‌چن كه پاره‌ی رێكخراوه تاوانكاره‌كان سپی دەكه‌نه‌وه تا بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئایینی. ره‌نگه له به‌شێكی بانگه‌شه‌كانی سه‌باره‌ت گوله‌ندا حه‌قیان پێ بدرێت".
ئه‌و به‌رپرسه وهبیریهێناوهتهوه كه لێكۆڵینه‌وه له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی فه‌تۆ به ئه‌نجامدانی هه‌وڵی كوده‌تا پێشكه‌شی ئه‌مریكای كردووه، به‌رده‌وامه.
به‌رپرسه‌كه سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوای هه‌وڵی كوده‌تا دژی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه "بۆ ئه‌وه‌ی توركیا پابه‌ندبێت به پێوه‌ره‌کانی دیموكراسی، به ئاشكرا به‌رده‌وامده‌بین له بانگه‌وازكردنی بۆئه‌و مه‌به‌سته".