Aylin Sırıklı,Serdar Açıl
20 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2016
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، موقه‌ده‌م له‌ڤه‌نت تور‌كان كه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له هه‌وڵی كوده‌تا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له ئیفاده‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "من ئه‌ندامی پێكهاته‌ی هاوته‌ریبم. چه‌ندین ساڵ له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا خۆبه‌خشانه كارم كردووه. تا ئه‌مڕۆ گوێڕایه‌ڵیی گه‌وره‌كانم بووم له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا و فهرمانهكانیانم وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كردووه".
تور‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه ئه‌و كه‌سانه‌ی نێو رێكخراوه‌كه كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه ده‌ناسێت.
تور‌كان گوتی: "یه‌كێك له‌وان كه ناوی موراته ماڵه‌كه‌یان ده‌زانم. له نزیك رێگای كۆنیان و ده‌توانم ناونیشانه‌كه‌تان پێ بڵێم. ئه‌وانه‌ی دیكه ناوی راسته‌قینه و ناونیشان و پیشه‌كانی هه‌موویان نازانم. له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌دا مانگی جارێك یان دوو مانگ جارێك له ماڵی مورات كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆمان ئه‌نجام ده‌دا. من تا ئه‌مڕۆ هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌كردووه كه كۆمه‌ڵه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ناپاكی نیشتمان بێت. پێم وابوو ته‌نها له‌به‌ر ره‌زامه‌ندیی خودا كار ده‌كه‌ن به‌ڵام له هه‌وڵی كوده‌تا و دواتردا بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌مانه چین. ناپاكی نیشتمان بۆ ئه‌وانه و ئه‌ندامه‌كانیان كه‌مه. ئیدی ده‌زانم ئه‌ندامانی ئه‌و پێكهاته‌یه كه‌سانێكی دڕنده‌ن. خودی فه‌تحوڵڵا گوله‌نم نه‌بینیوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم بۆ ئه‌ویشه".
تور‌كان هەروەها لەبارەی ژیانییەوە دەڵێت كه له خێزانێكی جووتیاری هه‌ژاری كاراجابهی بورسا هاتووه‌ته دنیاوه و له پێنج خوشك و برا، ئەم بچووكترینیانه.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، موقه‌ده‌م له‌ڤه‌نت تور‌كان له ئیفاده‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه یه‌كه‌مجار له قۆناغی ناوه‌ندیدا فهتحوڵڵاچییهكانی ناسیوه و گوتی: "ئه‌وكاته من له ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی جمهورییه‌تی بورسا ده‌مخوێند. خوێندكارێكی باش و ئایندهگهش بووم. كه‌سانی ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌م ناسی. ئه‌وكات چه‌ند خوێندكارێكی زانكۆ به‌ناوه خوازراوه‌كانی سه‌ردار و مووسا هه‌بوون. من له به‌شه ناوخۆیی ئامادهییهكهدا ده‌مامه‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ش هاتوچۆی به‌شه ناوخۆییه‌كه‌یان ده‌كرد. پێشنوێژییان بۆ من و خوێندكارانی دیكه ده‌كرد. دواتر منیان ده‌برد بۆ خانووه‌كانی خۆیان. من له ته‌مه‌نی پێنج ساڵانه‌وه خولیام ئه‌وه بوو ببم به ئه‌فسه‌ر. خێزانه‌كه‌شم ده‌یانویست. ئه‌م خولیایه‌ی من بووه تام و خوێ بۆ كۆمه‌ڵه‌كه. زۆریان پێ‌خۆش‌بوو كه ده‌مه‌وێت ببمه ئه‌فسه‌ر. ساڵی 1989 به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی سه‌ربازیی ئشكلارم كرد. دڵنیا بووم كه ده‌توانم به‌تواناكانی خۆم له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رچم و ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش ده‌یانزانی".