Ali Kemal Akan,Sarmand Hameed
24 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی تێكده‌رانه‌ی به‌شێك له هێزه‌كان كه شان به‌شانی كوده‌تاچیه‌كان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئابوورییمان له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆیه‌تی و له سه‌قامگیریدا كاره‌كانی به‌رده‌وامه. ئه‌و ده‌زگا و دامهزراوانە ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و شێوهیەیان نییه كه ئاستی ئابوورییمان داببه‌زێنن. هیچ هۆكارێكیان به‌ده‌سته‌وه نییه بۆ قایل كردنی هیچ كه‌سێك. ئاستی ئابوورییمان له زۆر ولاتی جیهان باشتره".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی تێكده‌رانه‌ی به‌شێك له هێزه‌كان كه شانبه‌شانی كوده‌تاچیه‌كان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئابوورییمان له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆیه‌تی و له سه‌قامگیریدا كاره‌كانی به‌رده‌وامه. ئه‌و ده‌زگا و دامه‌زراوانه ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و شێوه‌یان نییه كه ئاستی ئابوورییمان داببه‌زێنن. هیچ هۆكارێكیان به‌ده‌سته‌وه نییه بۆ قایل كردنی هیچ كه‌سێك. ئاستی ئابوورییمان له زۆر ولاتی جیهان باشتره".
له رێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆوه، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه گوتارێكی پێشكه‌ش به‌و هاووڵاتیانه كرد كه له مه‌یدانه‌كانی توركیادا گردبوونه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌وه سات به سات چاودێری كردووه، فه‌رمانی پێویستی بۆ شوێنه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ركردووه، داوای له هاووڵاتیان كردووه خاوه‌ندارێتی شه‌قامه‌كان بكه‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ڵویستی خۆی نیشانداوه.
گوتیشی: "سوپاس بۆ خوا هاووڵاتیانمان هاتن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه شه‌قام و مهیدانهكانیان پڕ كرد. مهیدانهكانیان بۆ كوده‌تاچیه‌كان جێنه‌هێشت. خوا لێتان رازی بێت. ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌و رووداوانه وه‌ردا ئێستا هه‌موویان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، هێزه ئه‌منییه‌كان و دادگاوه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا ده‌ستگیركراون گه‌یشتووه‌ته 13 هه‌زار و 165 كه‌س، له‌وانه‌ش هه‌شت هه‌زار و 838یان سه‌ربازن، دوو هه‌زار و 101یان دادوه‌ر و داواكاری گشتین، هه‌زار 485یان پۆلیس، 52یان قایقام و به‌رپرسی ئیداری، 689یان هاوڵاتی مه‌ده‌نین. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خراونه‌ته گرتووخانه‌وه پێنج هه‌زار و 863 كه‌س كه 123یان جه‌نه‌راڵ، 282یان پۆلیسی پله‌دار، هه‌زار و 559یان دادوه‌ر و داواكاری گشتین. لێپرسینه‌وه له‌وانی دیكه‌ش درێژه‌ی هه‌یه".
سەرکۆمار گوتیشی: "به‌مه‌به‌ستی خێرا جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه، حكوومه‌ته‌كه‌مان باری نائاسایی راگه‌یاندووه. ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن په‌رله‌مانیشه‌وه په‌سه‌ندكراوه. ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی باری نائاساییدا یه‌كه‌م بڕیارنامه ده‌رده‌كرێت كه وه‌ك یاسا كاری پێده‌كرێت و قۆناغه‌كه ده‌ست پێده‌كات. لهبڕیارنامهكهدا كه ئه‌مڕۆ له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرایه‌وه، ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری له چوار رۆژه‌وه بۆ مانگێك درێژكرایه‌وه. ده‌ستكراوه به دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی له ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ری له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا. 934 خوێندنگه، 109 به‌شه ناوخۆیی، 15 زانكۆ، 104 وه‌قف، 35 دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستی، هه‌زار و 125 كۆمه‌ڵه و رێكخراو و 19 سه‌ندیكای سه‌ر به‌و رێكخراوه داخراون. له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا. ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌و هۆكاره دوورده‌خرێنه‌وه، جارێكی‌تر ناتوانن ببنه‌وه به فه‌رمانبه‌ر له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا. به‌رده‌وام ده‌بین له‌و رێوشوێنانه‌ی پێویستن بۆ هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌ندامانی رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی له وڵاته‌كه‌مان."
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی هێزی سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه چه‌كیان ئاراسته‌ی خۆی و هاووڵاتیان كردووه و به تانكه‌وه به‌سه‌ر گه‌لدا رۆیشتوون و به فڕۆكه و كۆپته‌ری جه‌نگی هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر هاووڵاتیان و گوتی: "هیچ گومانتان نه‌بێت، خوێنی شه‌هیدانمان به‌فیڕۆ ناچێت. توركیا وڵاتێكی به‌هێزه و به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵی كودهتایهشهوه رێگای خۆی ون ناكات و له‌ئامانجه‌كانی دوورناكه‌وێته‌وه."
ئه‌ردۆغان باسی له به‌هێزیی ئابووریی توركیاش كرد.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی تێكده‌رانه‌ی به‌شێك له هێزه‌كان كه شان به شانی كوده‌تاچیه‌كان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئابوورییمان له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆیه‌تی و له سه‌قامگیریدا كاره‌كانی به‌رده‌وامه. ئه‌و ده‌زگا و دامهزراوایانه ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و شێوه‌یان نییه كه ئاستی ئابوورییمان داببه‌زێنن. هیچ هۆكارێكیان به‌ده‌سته‌وه نییه بۆ قایل كرد هیچ كه‌سێك بۆ دابه‌زاندنی ئه‌و ئاسته. ئاستی ئابوورییمان له زۆر ولاتی جیهان باشتره".