Kemal Karagöz
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی شامیل ته‌ییار ئاماژه به‌وه ده‌دات كه رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی به‌ته‌نها به هه‌وڵی كوده‌تا هه‌ڵنه‌ساوه و رایگه‌یاند: "له پشتی رووداوەکەوە فهتحوڵڵاچییهكان هه‌یه، ئه‌وان وه‌ك نیشان شكێن له‌مه‌یدانه‌كه‌دا به‌كارهێنراون به‌ڵام پێكهاته‌ی تاریكیش هه‌یه كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ كردوون."
ته‌ییار له لێدوانێكیدا بۆ ئه‌نادۆڵو رایگه‌یاند: "بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك له‌سێداره‌دانی بێ دادگاییكردن هه‌وڵی كوده‌تا درا. راسته‌وخۆ مرۆڤه‌كان بۆمبباران كران. ته‌قه كرا و تانكه‌كان جووڵێنران. ئه‌مه له مێژووی ئێمه‌دا ئه‌زموونێكی تاقیكراوه نییه. ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه روویدا له‌لایه‌ك ده‌كرێت به‌ئاسایی دابنرێت به‌ڵام دەزگای هه‌واڵگریی میت و هه‌واڵگریی ئاسایش له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌رنه‌چوون".
ته‌ییار ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له مانگی كانوونی دووه‌مدا هه‌ستی به جموجۆڵی نێوان داموده‌زگا جیاجیاكان كردووه و زانیاریی هه‌واڵگری هه‌بووه له‌سه‌ر بوونی هه‌وڵی كوده‌تا و به‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی سه‌ركۆماری كردووه.
ناوبراو درێژەی دایە و گوتی: "زانیارییه‌كانی ئه‌وكاته‌م به‌خۆی راگه‌یاند. به وردی گوێی لێگرتم. راوێژكاره‌كه‌ی بانگ كرد و تێبینی پێوه‌رگرت. دواتریش كه زانیاریی دیكه‌م پێگه‌یشت، گه‌یاندمه‌وه به سهركۆمار. جموجۆڵێك هه‌بوو به‌ڵام روون نه‌بوو چۆن ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌كرێت. وه‌ك چاوه‌ڕوانییه‌ك بابه‌ته‌كه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتبوو. له راستیدا ئێمه له رێگه‌ی لێكدانه‌وه‌ی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كانه‌وه گه‌یشتبووینه ئه‌وه‌ی له مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلوولدا هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه بدرێت. پێموابێت به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌موارێك له دادگای باڵا و شووڕای سه‌ربازیدا له په‌رله‌مان، ئه‌مه‌یان پێشخست".
تەییار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی به‌ته‌نها به‌و هه‌وڵه هه‌ڵنه‌ستاوه.
په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی شامیل ته‌ییار لە کۆتاییدا گوتی: "له ناوه‌نده‌كه‌یدا فهتحوڵڵاچییهكان هه‌یه، ئه‌وان وه‌ك نیشانشكێن له مه‌یدانه‌كه‌دا به‌كار هێنراون به‌ڵام پێكهاته‌ی تاریكیش هه‌یه كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ كردوون. پاشه‌ڕۆی ده‌وڵه‌تی قووڵی پێشووش خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌مه. ئه‌مه رێككه‌وتنێكی قێزه‌ونه. هێزی جیهانی هه‌یه كه یارمه‌تی ئه‌مانه ده‌دات. پێویسته زۆر باش له‌مه ورد ببینه‌وه".