Mohammed Baqi Hussein
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
راوێژكاریی راگه‌یاندنی هێڵی ئاسمانیی توركی رایدەگەیەنێت کە هێڵه‌كه گرێبه‌ستی 211 كارمه‌ندی خۆی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
له راگەیەنراوەکەدا هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان بۆ پێویستیی ئیداری، لێنه‌هاتوویی كارمه‌نده‌كان، كه‌میی توانایان، بوونی په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه كه وه‌ك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی هێڵه‌كه و توركیا ده‌بینرێت، گیراوهتهبەر و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه کە "هێڵی ئاسمانیی توركی دوای هه‌وڵی كوده‌تا وه‌ك به‌شێك له گه‌لی توركیا هه‌ڵده‌ستێت به به‌رپرسیارێتیی سه‌رشانی له پاراستنی دیموكراسی و له‌ناوبردنی پلانی ناپاكی و له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ رێزماندا به رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین".