Kenan Irtak
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
هێڵی ئاسمانیی توركی (THY) له رۆژانی 17 بۆ 26ی ئاب كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پشووی جه‌ژنی قوربان، خزمه‌تی پێشكه‌ش به دوو ملیۆن و 340 هه‌زار و 448 گه‌شتیار كردووه.
راوێژكاری راگه‌یاندنی هێڵی ئاسمانیی توركی (THY)، یه‌حیا توستون له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له تویته‌ر رایگه‌یاند "له‌و جه‌ژنه‌ی بهڕێمانكرد ته‌نها به 15 هه‌زار و 48 گه‌شت، دوو ملیۆن و 340 هه‌زار و 448 گه‌شتیارمان نه‌گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا ملیۆنەها کەسمان به‌یه‌كتر شادكرد و به‌دڵخۆشی و كۆمانكردنهوه. مایه‌ی شانازیه بۆ توركیا كارده‌كه‌ین".