Övünç Kutlu,Mohammed Baqi Hussein
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
نیویۆرك - AA
داهاتی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام لە ئۆپێك لە نەوت له میانی ساڵی رابردوودا له‌چاو ساڵی پێشتر، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 28.6 زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 567 ملیار دۆلار.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له داتاكانی ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA) وه‌ریگرتووه، نرخی تێكڕایی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له ساڵی 2016دا، 43 دۆلار و 74 سه‌نت بووه و له ساڵی 2017دا، 54 دۆلار و 15 سه‌نت بووه.
له‌هه‌مان ماوه‌دا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس، 43 دۆلار و 33 سه‌نت و 50 دۆلار و 79 سه‌نت بووه.
به‌وپێیه داهاتی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام لە ئۆپێك له‌ساڵی 2017دا له‌چاو ساڵی پێشتر، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 28.6 زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 567 ملیار دۆلار. له 2016دا ئه‌و داهاته 441 ملیار دۆلار بووه.
EIA هه‌روه‌ها پێشبینیی كردووه، داهاتی نه‌وتی وڵاتانی ئه‌ندام لە ئۆپێك ئه‌مساڵ بگاته 736 ملیار دۆلار و ساڵی ئاینده‌ش 719 ملیار بێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، سعوودیه له ساڵی رابردووش‌دا پێشه‌نگی وڵاتانی ئه‌ندام لە ئۆپێك بووه له به‌رهه‌می نه‌وتی خاو‌دا.
به‌پێی ئه‌وه‌ش سعوودیه كه له ساڵی 2016دا، داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی 134 ملیار دۆلار داهاتی هه‌بووه، ساڵی رابردوو له‌سه‌دا 24.6 زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 167 ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو به‌شی سعوودیه له داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وت له تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئۆپیكدا له‌سه‌دا 27.4 بوو.
- عێراق له ریزبه‌ندی دووه‌مدایه
دووه‌مین وڵات له‌نێو وڵاتانی ئۆپیك كه ساڵی رابردوو زۆرترین داهاتی هه‌بووه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت عێراق بوو.
ئه‌و داهاته‌ی عێراق له ساڵی 2016دا له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ستیهێناوه 53 ملیار دۆلار بووه. له ساڵی 2017دا له‌سه‌دا 30.2 زیادی كردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 69 ملیار دۆلار. به‌وه‌ش ساڵی رابردوو به‌شی عێراق له داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئۆپیكدا له‌سه‌دا 12.17 بوو.
له داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتدا ئێران و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی سێیه‌مین ریزبه‌ندی ئۆپیكیان گرتووه.
ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له ساڵی 2016دا، 45 ملیار دۆلار داهاتی هه‌بووه لە فرۆشتنی نەوت. ساڵی 2017 له‌سه‌دا 22.2 زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 55 ملیار دۆلار. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئێران داهاتی نه‌وتی له‌سه‌دا 48.6 زیادی كردووه و له 37 ملیار دۆلاره‌وه به‌رزبووه‌وه بۆ 55 ملیار دۆلار. هاوكات به‌شی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌ردوو وڵات له تێكڕای داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئۆپیك له‌سه‌دا 19.4 بووه.