Zana Natık Kerem
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و بە ٧٦،٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی خاوی برێنت ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە لەئێستادا، ئەوانەی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی کڕین فرۆشتنی خاوی برێنت دەکەن لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان لە بارەی جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین دەکەن.
دوێنێ دووشەممە نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەیەکی باشی تۆمار کردبوو ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا و مەکسیک لەبارەی ھەموارکردنەوەی بەندەکانی ناو رێککەوتنی بازرگانی ئازاد بۆ ئەمریکا باکوور (نافتا) رێککەوتن.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ٠٦:٠٥، یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بە ٧٦،٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.