Zana Natık Kerem
29 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
دوای بڵاوکردنەوەی داتاکان لە بارەی زیادبوونی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا، خاوی برێنت لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا، دابەزینی تۆمار کرد و بە ٧٦،٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی نرخی خاوی برێنت دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سێشەممە پەیمانگای (American Petroleum) بڵاوکردبوویەوە، نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوودا، بە بڕی ٤٠٥ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیل زیادی کردووە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ٠٥:٣٣، یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بە ٧٦،٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بە ھەمان شێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکی (نایمەکس) بەرزبوویەوە بە ٦٨،٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.