Sangar Hamad Azeez
31 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
یەک بەرمیل خاوی برێنت ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٧،٩١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دوای ئەوەی ئاستی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوو بە بڕی دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کرد و ئاستی هەناردەی نەوت لە ڤەنزویلا دابەزێندرا و گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران کەوتنە واری جێبەجێکردنەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆش لە دەستپێكی كردنەوەی بازاڕدا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧،٩١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.