Andaç Hongur,Hanife Sevinç,Emrah Güney,Mohammed Baqi Hussein
01 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵانامهیەی دژ بە پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئاماده‌كراوه رایگەیاند "ئەمە خۆی لە خۆیدا شورەییە. نیشانەی ئەوەیە کە کاری دادگاکانی ئەمریکا، بە ئاشکرا شورەییە".
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له مزگه‌وتی حه‌زره‌تی عه‌لی، ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و هیوای خواست جه‌ژنی قوربان ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ جیهانی ئیسلامی.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "به داخه‌وه جیهانی ئیسلامی زۆر به دڵته‌نگی ده‌چێته ئه‌م جه‌ژنی قوربانه‌وه. له لایه‌ك پێكدادانه‌كانی سووریا و عێراق له لایه‌ك پێكدادانه‌كانی ئاراكان و له وڵاته‌كه‌شماندا وه‌ك ئاشكرایه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌یه. بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌مانه هه‌موو پێشهاتگهلێكن رێگری له به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژن وه‌ك جه‌ژن ده‌كه‌ن. به هه‌رجۆرێك بێت ئێمه سنووره‌كانمان له هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك ده‌پارێزین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به خواستنی هیوای ده‌سته‌به‌ربوونی یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌له‌كه‌ی، په‌یامی جه‌ژنی كۆتایی پێهێنا.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆنه گوتی:
"له راستیدا من ناتوانم تێبگه‌م ده‌یه‌وێت چی بڵێت. پێویسته ئه‌وه له به‌رێز ماكرۆن بپرسن. من ته‌نها شتێك ده‌زانم، به‌وپێیه‌ی داوای ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنیان كردووه، من نامه‌وێت داواكاریی چاوپێكه‌وتن ره‌تبكه‌مه‌وه. چونكه ده‌مه‌وێت دۆسته‌كانمان زیاد بكه‌م و رێگری له‌وه بكه‌م كه به خراپه لێمان بڕوانن. به‌ڵام من به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌و گۆڤاره‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێموایه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ده‌ستكه‌وتێكی باشه بۆ ئه‌وان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵانامهیەی دژ بە پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له ئه‌مریكا ئاماده‌كراوه گوتی: "ئەمە خۆی لە خۆیدا شورەییە. نیشانەی ئەوەیە کە کاری دادگاکانی ئەمریکا، بە ئاشکرا شورەییە. ئەو میوانانەی دەچنە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان، تیمە ئەمنییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت بیانپارێزن. ئەگەر تیمەکانی پاسەوانی ئەمریکی کاری خۆیان نەکەن بۆ پاراستنمان، ئەوا پاسەوانەکانی خۆم نابێت هەڵسن بە ئەرکی خۆیان؟ ئەو پارێزەرەی لەوێیە لە سەردەمی ئۆباماوە ماوەتەوە. تۆمارکردنی سکاڵایەک لە لایەن داواکارێکی لەو چەشنەوە هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە. لە گەشتی داهاتووشماندا لەوێ ئەگەر هەل رێککەوت، بەجیا لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ دەکەین. ئێستا وەزیرانی دەرەوە و داد، چاوپێککەوتنەکانیان بەردەوامی پێ دەدەن".