Selma Kasap,Mohammed Baqi Hussein
31 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ده‌زانین كه گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌مان هه‌رگیز سه‌ر بۆ رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌پشتیانه‌وه‌ن و به‌كاریان ده‌هێنن، دانانه‌وێنێت. ئێمه به دیموكراسی و ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێگاكهكان تا وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نینه ئاستی سه‌روو شارستانییه‌تی سه‌رده‌م".
ئه‌ردۆغان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی له هاووڵاتیان كرد و هیوای خواست جه‌ژن ببێته هۆی خێر و خۆشی بۆ گه‌ل و جیهانی ئیسلامی و هه‌موو مرۆڤایه‌تی و تێپه‌ڕینی كیشه‌كان.
ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "ئێمه به دیموكراسی و ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێگاكهكان تا وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نینه ئاستی سه‌روو شارستانییه‌تی سه‌رده‌م. له‌چوارچێوەی ئامانجه‌كانی 2023ماندا، وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ینه یهكهێكه له 10 وڵاتی خاوه‌ن به‌هێزترین ئابووری له جیهاندا و گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نین به‌و خۆشگوزه‌رانییه‌ی به‌ڵێنمان پێداون. به‌ڵام ده‌بێت یه‌كبین، به‌هێزبین، برابین و هه‌موو پێكه‌وه توركیا بین. به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوا ده‌كه‌م له خوای گه‌وره په‌رستشی براكانمان كه فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێ ده‌هێنن، قبوڵ بكات".