Mohammed Baqi Hussein
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
پشووی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ بۆ كارمه‌ندانی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا نۆ رۆژه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم ره‌زامه‌ندیی نیشاندا رۆژی 16ی ئهیلوول كه هه‌ینییه و ده‌كاته رۆژێك دوای پشووەکانی جه‌ژنی قوربان بكرێته پشووی فه‌رمی.
به‌وجۆره كۆی رۆژه‌كانی پشووی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ له توركیا ده‌بێته نۆ رۆژ.
هاوكات یڵدرم فه‌رمانی ده‌ركردووه مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌رله جه‌ژنی قوربان دابه‌شبكرێت.