Rewa Mahmut Hasan
29 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە لەمەودوا ١٥ی تەمووز رۆژی یادکردنەوەی شەهیدان و بریندارانی رووداوەکەیە و هەموو ساڵێک دەکرێتە پشوو.
ئەردۆغان لەمیانی ٢٧هەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گەڕەکەکاندا لەگەڵ ئەنجوومەنەکانی هەریەک لە شارەکانی ئەنقەرە، ئارتڤین، بەدلیس، مبۆلو، بورسا، چاناکالە، دیاربەکر، ئەلەزیز، هاتای، ئسپارتا، کارابوک، کاستامۆنی، کرشەهیر، نیغدە، ئۆردو و سامسۆن کۆبوویە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ١٥ی تەمووز بۆ لەمەودوا رۆژی یادکردنەوەی دیموکراسی و ئازادی دەبێت. ئاشکراشی کرد کە لە کۆبوونەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیادا داوا کراوە لە حکوومەت کە ١٥ی تەمووز هەموو ساڵێک بکرێتە رۆژی یادکردنەوەی شەهیدان و برینداران و ئەو رۆژە دەکرێتە پشوو.