Ramal Mahmood
29 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2016
کلیس - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، فیکری ئشک بەیاوەریی فەرماندەی هێزەکانی وشکانی، کۆلۆنێل ساڵح چۆڵاک بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون سەردانی یەکە سەربازییەکانی هاوسنووری سووریا-یان لە کلیس کرد.
ئشک و چۆڵاک بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی جەنگی لە ئەنقەرەوە گەیشتنە عەنتاب لە فڕۆکەخانەی عەنتاب لەلایەن پارێزگاری عەنتاب، عەلی یەرلیکایا پێشوازییان لێکرا و دواتر سەردانی تەلاری پارێزگای عەنتاب-یان کرد. شوێنی دووەمی گەشتەکەشیان سەردانیکردنی فەرماندەیی لیوای زرێپۆشی پێنج بوو، دواتر بە هەلیکپۆتەری سەربازی روویانکردە ناوچە هاوسنوورەکان لە کلیس.
لە کلیس لەلایەن فەرماندەی سوپا، فەریق مەتین تەمەل و فەرماندەی تیمە تایبەتییەکان، فەریق زەکایی ئاکساکاڵی پێشوازی لێکرا و ئشک و چۆڵاک روویانکردە ناوەندی هەماهەنگی سەربازی.
وەزیری بەرگری ئشک لە ناوەندی هەماهەنگی سەربازی زانیاری دا لە بارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات.
لە رێگای تێلکۆنفڕانسەوە لەگەڵ فەرماندەی ئەو یەکانە قسەی کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەرکدارن. هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و گوتی: "گەل بەنزاکانیان پشتگیرییتان دەکات، پێشگرتنمان لە رووبەڕووبوونەوە و داڵدەنەندانی تیرۆر گرنگە. خوا یار و یاوەرتان بێت".
دوای ئەوەی ئشک و چۆڵاک لەگەڵ سەربازان ژەمی نیوەڕۆیان خوارد. خەریکی بەدواداچوون بوون بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی یەکە سەربازییەکان.