Ramal Mahmood
29 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
پەرلەمانی تورکیا - AA
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، ئیدریس بالوکەن رایگەیاند "ئاک پارتی کە دەسەڵاتی گرتەدەست بەڵێنی دا باری نائاسایی هەڵبگرێت، کەچی لەژێر ناوی کودەتا و بەنهێنی دەیەوێت بە کردەیی دۆخی رژێمێکی نائاسایی و سیستەمێکی دیکتاتۆری بێنێتە تورکیا".
بالوکەن لە پەرلەمانی تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازدا، لەبارەی داواکارییەکەی ئاک پارتی بانگەشەی ئەوەی کرد کە "بە پێداگیری لەسەر جەنگێک و ئیرادەی کودەتاوە" وەڵامی داونەتەوە.
بالوکەن بڕیاردانی پێشنیازی درێژکردنەوەی باری نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیای بەبیرهێنایەوە و گوتی: "پێویست ناکات بە رای گشتیی بڵێن 'پێشنیازکراوە'. ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دەتوانێت تەنها فەرمانەکانی ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ بکات، لەدۆخێکدایە کە فەرمانی بەسەردا دەکرێت".
بالوکەن ئاماژەی بەوە دا کە لە کاتی هەڵبژاردنەکان ئاک پارتی ستایشی خۆی دەکرد کە باری نائاسایی هەڵدەگرێت و، گوتی: "ئاک پارتی کە دەسەڵاتی گرتەدەست بەڵێنی دا باری نائاسایی هەڵبگرێت، کەچی لەژێر ناوی کودەتا و بەنهێنی دەیەوێت بە کردەیی دۆخی رژێمێکی نائاسایی و سیستەمێکی دیکتاتۆری بێنێتە تورکیا".
بالوکەن بانگەشەی ئەوەی کرد کە پەرلەمان بەتەواوی پەراوێز خراوە. ئیرادەی پەرلەمان بەهۆی بڕیارنامەکانەوە پێشێل کراوە. پرەنسیپەکانی دەوڵەتی یاسا بەتەواوی هەڵگیراوە. بەکردەیی سیستەمی سەرۆکایەتییە. لەژێر رووپۆشی باری نائاسایی ئەردۆغان و حکوومەت خۆیان بەسەر هەموو کۆمەڵدا بسەپێنن. پێویستە دەستبەجێ باری نائاسایی هەڵبگیرێت و پێویستە بە خێرایی بڕیارنامەکان کە ئەو ماوەیە هاتوونەتە گۆڕێ بکشێنرێنەوە".
ئیدریس بالوکەن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە جەهەپە بە پەلە بەهەڵوێستی خۆیدا بچێتەوە، راشیگەیاند یەکێک لە بەرپرسە گەورەکانی ئەم دۆخە جەهەپە-یە. بانگەشەی ئەوەی کرد کە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کە چەند کاتژمێرێکی خایاند بۆ دەمکوتکردنی میدیای ئازاد یەکێکە لە هێرشە گەورەکان بۆسەر ئازادی میدیا و ٢٠ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی و رادیۆیی "بەدەستی ئاک پارتی بێدەنگ کران".
لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا کە پرسیبووی "پارێزگای یۆزگات لە میانی باری نائاسایی بڕیاری داخستنی مەیخانە و باڕەکانی داوە، هەڵسەنگاندی ئێوە چییە لەو بارەیەوە؟"، بالوکەن بانگەشەی ئەوەی کرد کە تورکیا بە کرداری خەریکە دەگۆڕێت بۆ رژێمی دیکتاتۆری و، گوتی: "ئەردۆغان بەو رژێمە نوێیەی درووستی کردووە تورکیا بەڕێوە دەبات. کاتێک ئەردۆغان هەموو یاسا و بابەتەکان پەراوێز دەخات ئەمەش جێبەجێکردنی ئەو شتانە دەردەخات. ئەگەر وابیربکرێتەوە ئەوە تەنها بڕیاری پارێزگاری یازگۆتە زۆر خۆشباوەڕانەیە. ئەو رژێمەی ئەردۆغان بەسەر تورکیادا دەیسەپێنێت وەک چۆن رێگا بە دیموکراسی نادات، رێگا لەعەلمانییەتیش دەگرێت".