Mohammed Baqi Hussein
29 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو :"ئه‌گه‌ر رووسیا راستگۆیانه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بكات له‌باره‌ی ئاگربه‌ست و یارمه‌تییه مرۆییه‌كانه‌وه، ئێمه ئاماده‌ین".
- چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ست و رێككه‌وتنه‌كان هه‌میشه له‌لایه‌ن رژێمی سووریا و هاودهستهكانییهوه پێشێلكراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی سووریاوه رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر رووسیا راستگۆیانه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بكات له‌باره‌ی ئاگربه‌ست و یارمه‌تییه مرۆییه‌كانه‌وه، ئێمه ئاماده‌ین".
چاوش‌ئۆغڵو پێشوازیی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لاتیڤیا ئێدگارس لینكڤیكس و شاندی یاوه‌ری كرد و شاندی هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه چاوش‌ئۆغڵو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا سوپاسی هاوخه‌میی لاتیڤیای كرد بۆ توركیا له‌دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزدا.
ناوبراو رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی سووریا، ئۆكراینا، کریمیا و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كانیان تاوتوێ كردووه و هاوڕابوون سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه.
چاوش‌ئۆغڵو له‌سه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گوته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی سووریا رایگه‌یاند، پشتگیری له هه‌موو بڕیارێك ده‌كه‌ن به‌ئاراسته‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی و چاره‌سه‌ری سیاسیی قه‌یرانی سووریا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ست و رێككه‌وتنه‌كان هه‌میشه له‌لایه‌ن رژێمی سووریا و هاودهستهكانییهوه پێشێلكراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند تا ئه‌مڕۆ هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كردووه بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به‌ڵام بارهه‌ڵگره‌كان یان رێگرییان لێكراوه، یان له‌كاتی رۆیشتنیان به‌ره‌و حه‌له‌ب، له‌لایه‌ن رژێمه‌وه كراونه‌ته ئامانج.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه له 5 ساڵی رابردوودا رژێم و هاوده‌سته‌كانی چه‌ندین جار چه‌كی كیمیایی و بۆمبی به‌رمیلییان به‌كارهێناوه و تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها چاوش‌ئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه دوێنێ له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریف كۆبووه‌ته‌وه و بابه‌تی سووریایان به‌وردی تاوتوێ كردووه.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له‌دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان، ئه‌و بابه‌تانه له‌گه‌ڵ رووسیاش تاوتوێ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر رووسیا راستگۆیانه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بكات له‌باره‌ی ئاگربه‌ست و یارمه‌تییه مرۆییه‌كانه‌وه، ئێمه ئاماده‌ین".
هاوكات له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل باڵیۆزه‌كانیان دابمه‌زرێننه‌وه.