Mazın Asad
30 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە محەمەد بن نائیف بن عەبدولعەزیز ئال سعوود رایگەیاند لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، درێژە بە کاری ھاوبەش لەگەڵ سعوودیە دەدەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا دەست کەوتوون، دوای کۆبوونەوەی نێوان یڵدرم و محەمەد بن نائیف و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، یڵدرم ئێوارە خوانێکی بۆ ناوبراو رێکخست.
لە کۆبوونەوەکەی یڵدرم و محەمەد بن نائیف بێجگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، پرسی پێشھاتەکانی ناوچەکەش خراوەتە بەرباس و گفتوگۆ.
یڵدرم لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە سەردانی شای سعوودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود لە مانگی نیسانی رابردوو بۆ تورکیا کرد کە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان تیشکیان خستبووە سەر گەشەپێدانی کاری ھاوبەش لە نێوان ھەردوو وڵات لەسەر بەھا ھاوبەش و بەرژوەندییەکان نێوان تورکیا و سعوودیە و راشیگەیاند پێکھێنانی "ئەنجوومەنی ھەماھەنگی تورکیا-سعوودیە" بە سەرۆکایەتی وەزیرانی دەرەوەی ھەردوو وڵات، دەرفەت بۆ گەشەپێدانی کاری ھاوبەش لە نێوان تورکیا و سعوودیە بەشێوەیەکی فراوان دەڕەخسێنێت و پەیوەندییەکانیش بەرەوپێش دەبات.
سەرۆکوەزیرانی راشیگەیاند لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، درێژە بە کاری ھاوبەش لەگەڵ سعوودیە دەدەن.
یڵدرم روونیشی کردەوە کە وڵاتەکەی خاوەن ھەمان بۆچوونە لە پرسە ناوچەییەکان و جەختیشی کردەوە کە گرنگی بە پەیوەندی سعوودیە لەگەڵ سووریا و تورکیا و وڵاتانی ھاریکاری کەنداو دەدەن لە رووی پرسە نێودەوڵەتییەکان بۆ دانوستان و گفتوگۆ.
لای خۆیەوە شازادەی جێنشینی سعوودیە محەمەد بن نائیف بن عەبدولعەزیز ئال سعوود ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندی نێوان تورکیا و سعوودیە لەسەر بەھا مێژووییە ھاوبەشەکان گەشە دەسێنێت و لە زۆربەی بوارەکانیش ئیدارەیەک بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لە ئارادایە و راشیگەیاند لە چوارچێوەی ئەو کارنامەیەکی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان شای سەلمان خستیویانەگەڕ، بەرپرسانی ھەردوو وڵات پێکەوە لە ھەماھەنگیدا دەبن.
محەمەد بن نائیف لە درێژەدا روونیشی کردەوە کە ناوچەکە لە قۆناغێکی سەخت تێدەپەڕێت و راشیگەیاند کاری ھاوبەشی نێوان تورکیا و سعوودیە، گرنگی زۆری بۆ ئاسایش، سەقامگیری و ئاسوودەیی ناوچەکە ھەیە.