Sangar Hamad Azeez
07 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی تورکیا - یەکێتیی ئەورووپا سەردانی برۆکسێلی کردووە، تێدا چەندین دیداری جیاجیای لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەرووپا سازكرد.
کۆبوونەوەی داودئۆغڵو و ئەلێکسس چیپراس، کە بە بەشداری وەزیری کاروباری ئەرووپا و گەورە دانوستانکار لە حکوومەتی تورکیا ڤۆڵکان بۆزکیر و وەزیری دەرەوە مەولوود چاوشئۆغڵو بەڕێوە چوو، دوور لە چاوی میدیاکارانەوە نزیکەی ساعاتێکی خایاند.