Nurettin Kilis
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
بۆمبێك کە لەلایەن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وە له‌سەر رێگایه‌ك لە ئەروح چێنرابوو، به پاسێكدا ته‌قییه‌وه كه ژماره‌یه‌ك گوندپارێزی هه‌ڵگرتبوو. له‌ئه‌نجامی تەقینەوەکەدا پێنج گوندپارێزی کاتیی برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، له‌سه‌ر رێگای سێرت - شرنەخ بۆمبێك كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه چێنرابوو به پاسێكدا ته‌قییه‌وه كه ژماره‌یه‌ك گوندپارێزی تێدابوو و له ئه‌ركه‌كانیان ده‌گه‌ڕانه‌وه.
له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا پێنج گوندپارێزی كاتیی برینداربوون و ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی ئەروح.
هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی بۆمبه‌كه‌یان چاندووه به‌رده‌وامه.
هه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه تۆڕی ئاوی شارۆچكه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ین.