Hemın Othman Mohammed
02 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2017
نیزامئاباد - AA
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن، موسڵمانانی شاری نیزامئابادی هیندستان، به‌لێشاو روویان له مزگه‌وته‌كان كرد.
به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی زۆری نوێژخوێنان له پیاوان، ژنان و منداڵان، كه روویان له مزگه‌وتی ئامۆر لە شاره‌كه كردبوو، له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ش نوێژ ئەنجام درا.
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رنج پێنج كه‌س به سواری یه‌ك ماتۆرسكیل هاتن بۆ نوێژی جه‌ژن.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری جانسویو، كه له چوارچێوه‌ی رێكخستنی قوربان له شاره‌كه‌ن، پیرۆزبایی جه‌ژنیان له موسڵمانان كرد و، شیرینیان به‌سه‌ردا دابه‌شكردن.
له پاش نوێژ نزا بۆ یه‌كێتی ئیسلامی و، موسڵمانانی ئاراكان كرا كه له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاوه ده‌كوژرێن، هەروها فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كه له ژێر سته‌می ئیسرائیل دان.