Zana Natık Kerem
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2017
هیندستان ــ AA
وەزیری ناوخۆی هیندستان، راجناس سینگ رایگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك داعش لە هیندستان بوونی نییە.
راجناس سینگ لە شاری نیودەلهی بۆ رۆژنامەوانان گوتی: "هێزە ئەمنییەكان لە نزیكەوە چاودێری وردی كردەكانی داعشیان كردووە و سەركەوتووانە توانیویانە رووبەڕووی ئەو كێشانە ببنەوە كە داعش لە هیندستان خوڵقاندبووی".
وەزیری ناوخۆی هیندستان گوتیشی: "هیندستان دووەم گەورە وڵاتە لە جیهان كە ژمارەیەكی زۆری موسوڵمانی لێیە سەرباری ئەوەی دەتوانین بلێین كە داعش نەیتوانیوە شوێن و پێگەی خۆی لەناو هیندستاندا هەبێت".
ژمارەی دانیشتوانی هیندستان، یەك ملیارو ٣٠٠ ملیۆن كەسە كە سەدا ١٤ی ئەو ژمارەیە موسوڵمانان.