Sangar Hamad Azeez
23 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
کۆشکی ئێلیزێ ئاشکرایکرد بەئامادەبوونی وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، یان یڤێس لێ دریان، واژوو لەسەر گرێبەستی فرۆشتنی ٣٦ فڕۆکەی جۆری ''زریان-Rafale'' بههیندستان، کرا.
لە روونکردنەوەیهکدا که لهلایهن کۆشکی ئێلیزێوه بڵاوکراوهتهوه، ئاماژه بهوهکراوه فرۆشتنی ئەو فڕۆکانە به هیندستان لەچوارجێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان ههردوو وڵاتدایه.
پێشتر کۆبوونەوەکانی نێوان فەڕەنسا و هیندستان لەبارەی کڕینی فڕۆکەی جهنگیی زریان بۆماوەی چوار ساڵ بەردەوام بوو، بهڵام نەگەیشتە هیچ دەرەنجامێک بەهۆی ئەوەی هیندستان دەیویست فڕۆکەکە لە وڵاتەکەی درووستبکرێت بەڵام فەڕەنسا ئامادەنەبوو ئەوکارە بکات .
لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا سەرۆکوەزیرانی هیندستان نارێندرا مۆدی سەردانی پاریسی کرد و داوایکرد ٣٦ فڕۆکەی ''زریان-Rafale''یان پێبفرۆشن، لە بەرامبەردا فەڕەنسا ڕەزامەندی لهسهر فرۆشتنی فڕۆکەکان نیشاندا.
دوێنێ ههردوو وڵات بە فەرمی واژوویان لەسەر گرێبەستی فرۆشتنی ٣٦ فڕۆکەی زریان به هیندستان کرد کە بەهاکەی لانیکەم بههەشت ملیار یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.
فڕۆکەی جۆری زریان کە درووستکراوی وڵاتی فەڕەنسایە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لەنێو سوپای فهرهنسیدا کاریپێدەکرێت و لە ساڵی ٢٠١٥شدا یەکەم ٢٤ فڕۆکەی جۆری زریان به میسر فرۆشرا.