Ramal Mahmood
23 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2016
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکرد نیگەرانن بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای "دادوەریی بەرامبەر ئەو کەسانەی پاڵپشتیی تیرۆریان کردووە" لەکۆنگرێسی ئەمریکا و رایگهیاند: "تورکیا لەو باوەڕەدایە ئەم پڕۆژە یاسایە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتیی و پرەنسیپەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ناگونجێت بەتایبەت لەبواری سەرووەریی وڵاتان و یەکسانییدا".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا تیشکی خستەسەر ئەوەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای "دادوەریی بەرامبەر ئەو کەسانەی پاڵپشتیی تیرۆریان کردووە" لە کۆنگرێسی ئەمریکی مایەی نیگەرانییە. راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەداوە لەو باوەڕەدان پڕۆژە یاساکە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتیی و پرەنسیپەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ناگونجێت بەتایبەت لەبواری سەروەریی وڵاتان و یەکسانییدا.
له راگهیهنراوهکهدا هاتووە: "ئەو پرۆژە یاسایە جگە لەوەی دژی یاسایە، هاوکات ئاکامێکی نەرێنیی لێدەکەوێتەوە و زیان بە هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا دەگەیەنێت. تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییکردنی زیانلێکهوتووانی تیرۆر و بەهێزەوە بەردەوامدەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەرچاوەکانی، جا بههەر جۆرێک بێت، جیاکاریی لەنێوان رێکخراوە تیرۆریستییەکان ناکات و بە سیاسەتی دووفاقیی لهتیرۆریستان ناڕوانێت".
لەوبارەیەوە راگەیەنراوەکە داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە رێ لەو پڕۆژە یاسایە بگرێت. داوای لە وڵاتانی هاوپەیمان و هاوبەش کردووە کە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و زانیاریی راوێژکاریی و هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردوام بن لە هاویشتنی هەنگاونانی سوودبەخش.